7awty3 kurd  (313 views)

 

What is 7awty3 doing now?

www.youtube.com/7awty3
More than 1 month ago  ·  Comment »

Age

26

Birthday

March 7
 
Advertisement

Info

http://7awty3.hi5.com - Send it to your friends

Age

26

Birthday

March 7

Languages

English
 

About Me

گه‌لێ ئازادی به‌ خوێنی بکرێ
نی یه‌ بتوانێ رێگه‌ی لێ بگرێ
زۆردار لای وایه‌ به‌ زه‌بری کوشتن
گه‌ل بێزار ئه‌کات له‌ خه‌بات کردن
نازانێ که‌وا داری ئازادی
هه‌ر به‌خوێنی گه‌ش دێته‌ به‌رگرتن
هه‌ردڵۆپێکی خوێنی شه‌هیدێ
قاره‌مانێکی تری دێته‌ جێ

------------------------------
------------------------------

ناسنامه‌ی عه‌شق:

چرکه‌یه‌ک دڵ شادوومان نیم هه‌ر له‌ ده‌ریای خه‌ما وونه

که‌ به‌هاریشم پایز بێت ئیدی کامه‌ وه‌رزی منه‌


هه‌موو ساتێک خه‌مێکی تۆ له‌نێو دڵما نیشته‌جێیه

خۆ ناشتوانم بڵێم برۆ ناسنامه‌ی عه‌شقی تۆی پێ یه


نه‌مده‌زانی به‌جێم دێڵیت خه‌م له‌ ئه‌وینی من ناخۆیت

وتم عه‌شقت هێند مه‌زنه‌ رێ به‌ دڵت نادا برۆی


بێ ده‌ربه‌ستی له‌وه‌ی کردت تاک و ئیسته‌ش بێ وه‌ڵامیت

راسته‌ خۆشت ناوێم به‌ڵام تۆ یادگارێکی و له‌لامی


به‌شێوه‌یه‌ک خۆشم ویستیت خۆشت له‌و عه‌شقه‌ سه‌رسام بوویت

من چاوه‌رێی چی بووم له‌تۆ به‌س ئاخ گووڵم که‌ وا نه‌بویت


-------------------------------

لۆمه‌ت ناکه‌م:

منی عاشق هیچ شک نابه‌م
پێشکه‌شتی که‌م له‌م دوونیایه‌

سه‌روه‌تی من به‌س ووشه‌یه‌و
له‌ هه‌ناوی شیعرمدایه‌

تۆ ئیلهامی هۆنراوه‌م بوویت
بۆ بێ پرسی ووشه‌م رۆشتیت

له‌کاتێکدا یه‌که‌م که‌س بوویت
له‌ دڵه‌وه‌ خۆشم ویستیت

سه‌یرم لێدێت خۆشت ناوێم
به‌جێم دێڵی و بێ وه‌ڵامیت

دنیای تۆم پر کرد له‌ شیعر
به‌کام جوانی دی سه‌رسامیت

لۆمه‌ت ناکه‌م بێ گووناهیت
تۆ کچێکی پر به‌هاریت

هه‌موو وه‌رزێکی من خه‌مه‌و
تۆش له‌گه‌ڵ خه‌نده‌ ئه‌باریت

---------------------------

په‌شیمانی:

په‌شیمانم له‌ گشت ته‌مه‌ن
له‌و رۆژانه‌ی بۆت ژیاوم

ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆشم ویستیت
وه‌ک تاوان دێته‌ به‌رچاوم

وا نه‌زانیت خۆشم ئه‌وێیت
که‌ ئیسته‌ شیعرت بۆ ئه‌ڵێم

ئه‌وه‌ شیعر نی یه‌ بۆتۆ
له‌گه‌ڵ ژانی دڵما ئه‌دوێم

چاوه‌روان مه‌به ئیدی
شیعر بۆتۆ بهۆنمه‌وه‌

له‌ رۆحیشم پێویست تر بیت
ناهێڵم بێیته‌ دڵمه‌وه‌

گه‌ربێو جارێکی تر سه‌رله‌نوێ
مرۆڤ درووست بکرێته‌وه‌

قه‌د ناهێلم له‌ سینه‌ی من
عه‌شقی کچێک جێی بێته‌وه‌

گووناهت کرد منت جێهێشت
خۆت دایه‌ ده‌ست دڵێکی شێت

کێ ئه‌ڵێت ئه‌وه‌ی خۆشت ئه‌وێت
به‌تاسه‌وه‌بۆت ئه‌سووتێت

Interests

basket ball..

گووڵ ته‌نیا به‌هار دێته‌ ده‌ر
به‌س جوانی تۆ گشت کاتی یه‌

ئه‌زانم فریشته‌ جوانه‌
به‌س دڵنیام وه‌ک تۆ نی یه‌

کاتێک زووبانت دێته‌ گۆ
نه‌غمه‌ت هاوشێوه‌ی بوول بوول بووله‌

خوونچه‌ی لێوت ده‌کرێته‌وه‌
تازه‌ترین په‌ره‌ی گووڵه‌

کاتێک دێیته‌ دوونیای خه‌یاڵ
له‌ په‌پووله‌ زۆر جوانتریت

کاتێکیش ده‌بیت به‌ ووشه‌
له‌ گشت شیعرم ناسک تریت

ئه‌گه‌ر بێت و تۆی شازاده‌
له‌به‌هه‌شتدا بیت وه‌ک په‌ری

دوور نی یه‌ گشت بێ باوه‌رێک
بۆ سه‌ر دینی یه‌زدان به‌ریت

هێند ناسکیت جوانی کام گووڵ
له‌ ناسکی رووی تۆ ئه‌چێت

شیعرم پێی ناکرێ باست کات
نه‌کا شووشه‌ی دڵت بشکێت

============================
خۆزگه‌ وه‌ک شێعرێکی ساده‌
له‌ مه‌به‌ستی تۆم ئه‌زانی

به‌ڵام من قه‌د ناگه‌م له‌تۆ
کچێکی زۆر پر گوومانی

دواین بریار بدرکێنه‌
گووڵم هه‌رچه‌ند پر ئازار بێت

که‌ چوار وه‌رزی من پایزه‌
دڵ بۆ چاوه‌رێی به‌هار بێ

گه‌رنه‌توانی گووڵی حه‌زم
ده‌رکه‌ی له‌ وه‌رزی بێزاری

خۆ ئه‌توانی له‌ناو دڵتا
ده‌رم بێنی به‌ یه‌ک جاری

راسته‌ شۆخێکی ناسکیت
جوانی دوونیاش له‌تۆ ئه‌چێت

به‌ڵام سۆزێکت نه‌بێت بۆم
جوانیت بۆ من به‌چی ئه‌چێت

Favorite Music

گووڵم خۆ من پێش عه‌شقی تۆ
شێعرم بۆ زۆر کچ وتووه‌

به‌ڵام به‌خوا هیچیان وه‌ک تۆ
ووشه‌میان جوان نه‌کردووه‌

نازانم چۆن سۆزت نی یه‌
به‌رامبه‌ر ووشه‌ی ژاکاوم

له‌شێعرێکا بمخوێنه‌وه‌
ته‌ماشاکه‌ چه‌ند داماوم

شه‌وێک نی یه‌ له‌ ووشه‌ما
نه‌ت که‌م به‌ په‌ری ژیانم

به‌ڵام کاڵ فامی تێ ناگه‌یت
له‌ مه‌رامی شیعره‌کانم

به‌ ئاسانی ده‌ڵێی ئیتر
بیر له‌ عه‌شقم مه‌که‌ره‌وه‌؟

ئه‌و رۆژانه‌ی بۆتۆ ژیام
کوا هه‌موویم بده‌ره‌وه‌

په‌شیمانم په‌شیمانم
له‌وه‌ی بووم به‌ خؤشه‌ویستت

بێ ئه‌وه‌ی بزانم تۆ کێی
دڵم خسته‌ له‌پی ده‌ستت

ئیسته‌ش دڵم هاوار ئه‌کا
پرسیار ئه‌کا ئه‌ڵێ کوانێ

ناهه‌قی ناگرم ئه‌زیزم
ئه‌و له‌ فێڵی کچ چووزانێ
 

Favorite Movies

یاران با باده‌ی بر مه‌ی برێژین
با کۆرپه‌ی شادی و خۆشی بنێژین

با به‌ ئۆف به‌ ئاخ به‌ حه‌سره‌ت به‌ داخ
ته‌ماوی بکه‌ین ئاوێنه‌ی ده‌ماخ

به‌هه‌ناسه‌ی سارد به‌ گریه‌ی به‌کوڵ
ده‌رکێشین له‌بن ره‌گ و ریشه‌ی دڵ

با به‌دڵۆپه‌ فرمێسکی خوێنین
قورێ بۆ شینی ئه‌مرۆ بشێلین

به‌ به‌قوڵنگی تیژی فه‌رهادی
هه‌ڵکووتینه‌ سه‌ر بێستوونی شادی

که‌ گه‌ردێ نه‌ما به‌ دڵمانه‌وه‌
ته‌پووتۆز نه‌ما به‌ گڵمانه‌وه‌

له‌کانگای دڵی هه‌ریه‌کێکمانا
له‌ دڵی گه‌وره‌ی گشت کوردستانا

به‌ پانی هیواو قووڵی په‌ژاره‌
گۆرێ هه‌ڵکه‌نین بۆ ئه‌و سه‌رداره‌

گۆرێ بۆ کۆته‌ک نه‌وه‌ک بۆ گیانی
گیانی نه‌مری دوور له‌ نه‌مانی

گیانی به‌دیلی ژیان نه‌ویستی
گیانی ئازادی وڵات په‌رستی

خۆی کرده‌ قوربان خوای ئازادی
تا گه‌ل بگاته‌ سه‌ربه‌ستی و شادی

گه‌رچی شیوه‌نه‌ شینی پێشه‌وا
گریان له‌نگی یه‌ له‌ شینی ئاوا

بێخی ناکۆکی نیفاق هه‌لکه‌ندن
رێگه‌وشوێن دانان بۆ تۆڵه‌ سه‌ندن

یه‌ک گرتن ژه‌نگین نه‌به‌رد تا مردن
هه‌وڵو ته‌قالای گه‌ل رزگار کردن

گیانی بڵندی سه‌رۆک ئه‌که‌ن شاد
ئه‌یگه‌یه‌ننه‌ به‌هه‌شتی موراد
 

Favorite TV Shows

BBC NEWS 24 LOL
 

Favorite Books

رۆژ ژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ک
 

Favorite Quote

nothing
 

hi5 Games

Play hi5 Games

7awty3 hasn't played any games recently.

 

Journal

View 1 Entry    Add Comment

long live kurdistan : Jan 26, 2008
kurdistan is my homeland forever

Applications

Browse Applications

SuperFive!
Tired of the same old fives? Add SuperFive to do stuff to your friends: hug, slap, tickle and more!

Super Friends
Add your top friends to your profile with Super Friends!

 

Widgets

 

 

hi5 Gifts

Give a Gift    Get hi5 Coins

7awty3 has no unwrapped gifts.
 

Comments | View All Entries

Leave a comment for 7awty3

 
Jul 29, 2008 10:00 AM
 
This content has been removed for violating hi5's terms of service.
 
Jul 25, 2008 4:57 PM
Tara says:
 
hay thnx for add
 
Jul 21, 2008 11:57 PM
Jwan says:
 
Supas Bo Tosh Barez Xosh7alm
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

Title
body